٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لاشەی ٤٨٦ تیرۆریستی داعش گەڕێنرانەوە مووسڵ

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ لاشەی ٤٨٦ تیرۆریستی داعش كە لە شەڕی بێجیدا كوژراون و زۆرینەیان منداڵن، گەڕێنرانەوە مووسڵ.

بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ لاشەی ٤٨٦ تیرۆرستی داعش لە بەرەكانی شەڕ لە ناوچەی بێجی كە پێشتر رەوانەی ئەو شەڕە كرابوون، گەڕێنرانەوە بۆ پزیشكی دادوەریی مووسڵ.

(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، زۆرینەی ئەو تەرمانە هیی ئەو مێرمنداڵانەن كە پێیان دەڵێن "ئەشبال خیلافە".

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار