په‌یامه‌كه‌ی له‌یلا زانا، هه‌ده‌په‌ی وروژاندووه.. ده‌میرتاش وه‌ڵامی دایه‌وه

ئیستانبووڵ-KDP.info- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په (له‌یلا زانا)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له سه‌رۆككۆماری توركیا كرد، كه پارتییه سیاسییه‌كان كۆ بكاته‌وه و، ئێستا كاتی ناكۆكی نییه و ده‌بێت یه‌كگرتوو بین بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر، (ده‌میرتاش) توڕه ده‌بێت و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه لێدوان ده‌دات.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له (ده‌میرتاش)یان پرسی، ئایا چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌و په‌یامه‌ی (له‌یلا زانا) كه داوای له سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) كردووه هه‌موویان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ بكاته‌وه؟ له وه‌ڵامدا (ده‌میرتاش) ده‌ڵێ: "(له‌یلا زانا) نیگه‌ران بووه به‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی له ئانكارا روویدا و، دڵی پڕ ئازار بووه، بۆیه ئه‌و لێدوانه‌ی داوه. ئێمه وه‌كو هه‌ده‌په له‌گه‌ڵ ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌ودا نین و ئه‌وه بۆچوونی تایبه‌ت به خۆیه‌تی و رای فه‌رمیی هه‌ده‌په نییه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، جگه له (ده‌میرتاش) چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌ده‌په‌یش، دژی ئه‌و بۆچوونه‌ی (له‌یلا زانا) بوون و، پێیان وابووه له ئێستادا ئه‌مه گه‌وره‌كردنی پێگه‌ی (ئه‌ردۆگان)ه و، نه‌ده‌بوایه ئه‌م لێدوانه بدات، به تایبه‌ت هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په (فیگه‌ن یوكسه‌كداغ) زۆر توڕه بووه. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا، هه‌ندێك له سه‌ركردایه‌تیی دیكه‌ی ناو هه‌ده‌په پێیان وابووه، كه ئه‌و لێدوانه‌ی (له‌یلا زانا) له رووی ئاشتی و ته‌باییه‌وه بۆ هه‌ده‌په باشه و، پێویست ناكات به‌م جۆره لێدوانی له دژ بده‌ن.
رۆژنامه‌ی (ئاكید) كه رۆژنامه‌یه‌كی نزیك له ئاكه‌په‌یه، ئه‌م 2 لێدوانه دژ به یه‌كه‌ی (ده‌میرتاش) و (له‌یلا زانا)ی وه‌كو راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی باس لێوه كردووه و، به گوێره‌ی ئه‌و راپۆرته، (ده‌میرتاش) بۆیه قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی كردووه، تا له ماهییه‌ت و گه‌وره‌یی (له‌یلا زانا) كه‌م بكاته‌وه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ش بوو كه پێشتر (له‌یلا زانا)ی وه‌كو تیرۆریست ناو بردبوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك له دوای په‌یامه‌كه‌ی (له‌یلا زانا)، ره‌خنه‌یان له حكوومه‌ت گرت به‌وه‌ی، پێشتر گوتوویانه (زانا) هه‌وڵ ده‌دات كه توركیا لێك بترازێنێت و وڵات ده‌به‌ش بكات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌موو ئه‌و گوتانه بوختان بوون، چونكه ئه‌وه‌تا (زانا) به به‌رچاوی هه‌موو میدیاكانه‌وه داوای دانیشتن و پێكه‌وه‌ژیان ده‌كات.
وه‌كو وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك (له‌یلا زانا) پێشتر زۆر ئومێدی به (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) هه‌بوو به‌وه‌ی پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌بات و، له دیمانه‌یه‌كیشدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركیایی، كه 4 ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌نجامی دا، گوتی ته‌نیا (ئه‌ردۆگان) كێشه‌ی كورد له توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ئه‌و په‌یامه‌یه كه له‌یلا زانا 4 رۆژ به‌ر له ئێستا بۆ (ئه‌ردۆگان)ی ناردبوو:
"به‌ڕێز سه‌رۆككۆماری توركیا، خۆت هه‌موو پارتییه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی توركیا كۆ بكه‌وه و دانیشتنیان له‌گه‌ڵدا بكه، چونكه ئه‌م ئازاره ئازاری هه‌موومانه. ئه‌و كه‌سانه‌ی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارادا شه‌هید بوون، هه‌موویان ده‌ناسم و ناوه‌كانیانم له‌به‌ره، توڕه‌ین و ئازاره‌كه‌مان گه‌وره‌یه، به‌ڕاستی له یاخیبوونداین. به‌ڵام (یوونس ئه‌مره) وته‌یه‌كی جوانی هه‌یه، ده‌ڵێت توڕه‌یی له هه‌نگوین شیرینتره، به‌ڵام میوه‌كه‌ی تاڵه. توڕه‌یی، دووباره توڕه‌یی به داوی خۆیدا ده‌هێنێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موومان كۆ ببینه‌وه و، وانه له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگرین كه پێشتر كراوه. هه‌ڵبژاردن ده‌ڕوات و دێت، هیچ یه‌كێك له ئێمه هه‌وڵ بۆ پۆست ناده‌ین، ئێمه ماوه‌ی 40 ساڵه هه‌میشه جه‌نازه‌ی رۆڵه‌كانمان به به‌دینه‌هێنانی ده‌یان مرازه‌وه ده‌خه‌ینه ژێر گڵ".
كارزان گلی




