پێنج داعش له گوندی حه‌له‌بییه كوژران

حه‌له‌بییه-KDP.info- له كاتى دانانه‌وه‌ى مین و بۆمبى چێندراو ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه كرانه ئامانج و كوژران.
كاتژمێر 9:10 خوله‌كى ئه‌مشه‌و فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان له گوندى حه‌له‌بییه, كه ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتى دوو رییانى ئاسكى مووسڵى سه‌ر به میحوه‌رى رۆژئاواى دیجله, گروپێكى چه‌كدارانى داعش كرانه ئامانج.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانى فه‌رمانده‌یى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى كه‌وتووه, ئه‌و تیرۆریسته‌كان خه‌ریكى دانانه‌وه‌ى مین و بۆمبى چێندراو بوون و له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و زیاتر له 5 تیرۆریستى ده‌عش كوژراون و بۆمب و مینه‌كانیش ته‌قێندراونه‌ته‌وه.




