دهستهڵاتی دادوهری عێراق: 9480 بهندكراو ئازاد كران
__2015_10_17_h18m56s49__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئهمڕۆ 9480 بهندكراو له عێراقدا ئازادكران، بهڵام جارێ دیارنییه ئهمه بهكام رێككهوتن بووه و چهندیش لهو ژمارهیهدا سوننهن.
بە حیسابی گوتەبێژی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بێ لەو (14367) بەندكراوە عێراقییە، ئەمڕۆ (9480)یان لێ ئازاد كراوە؛ بە گوتەی ئەم بەرپرسە عێراقییە ئەم بەندكراوانە هیچ تاوانێكیان لەسەر ساغ نەبووەتەوە بۆیە ئازاد كراون.
(شاخاوان عەبدوڵا) ئەندامی لیژنەی ئاسایشوبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "زانیاریی وردم پێ نەگەیشتووە لەم بارەیەوە، بەڵام لە وەسیقەی تەوافقی سیاسی عێراقدا یەكێك لە خاڵەكانی رێكەوتنی سوننە بریتی بوو لە ئازاكردنی ئەو خەڵكەی كە بەبێ تاوان بەند كراون؛ لە چاكسازییەكانی عەبادیشدا بڕیار بوو لیژنەیەك پێك بهێندرێت بۆ كۆڵینەوە لە دۆسیەی بەندكراوە سوننەكان و پێداچوونەوە بە دۆسیەكانیاندا تا ئەوەی بێتاوانە ئازاد بكرێت. بەڵام دیار نییە كە تا چەند ئەم داواكارییەی سوننە جێبەجێ كراوە و بەندكراوە سوننەكان ئازاد كراون."
(عەبدوڵا) جەختیشی كردەوە كە "ئەگەر شیعەكان بۆیان دەرنەكەوێ كە ئەم بەندكراوانە بێتاوانن ئەوا سوننەكان بەهیچ ڕێكەوتنێك ناتاوانن ئەم بەندكراوانەیان ئازاد بكەن، چونكە شیعەكان دەیانەوێت ئابڕوو و ناوبانگی خۆیان ڕاست بكەنەوە ئەگینا سەركردە سوننەكان زۆر داواكارییان هەبووە بۆ بەردانی بەندكراوە بێتاوانەكانیان بەڵام سوودێكی ئەوتۆی نەبووە."
سەرباز واحید




