نیوزویک: مه‌سیحییه‌کان له عێراقدا داهاتوویان نادیاره
__2015_10_17_h18m42s29__LB.jpg)
ئه‌مه‌ریکا -KDP.info- گۆڤاری نیوزویک نووسیویه‌تی که ژیانی مه‌سیحییه‌کانی عێراق له مه‌ترسیدایه و، کار وا بڕوات تا پێنج ساڵی دی مه‌سیحییه‌ت له عیراقدا نامێنێ.
گۆڤارە ئه‌مه‌ریکاییەکەی نیوزویک ده‌ڵێ کار وا بڕوا پێنج ساڵی دی ئیتر مه‌سیحییه‌کانی عێراقدا ئاسەواریان نامێنێ و، له مه‌ترسییه‌کی خراپدانە.
هه‌روه‌ک ڕۆژنامه‌ی کاتۆلیک‌هیراڵد نووسیویه‌تی که سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیایش باسی ئەو مه‌ترسیه‌ی کردووە که مه‌سیحییه‌کانی عێراق تووشی هاتوون؛ وا لە ماڵ و زێدی خۆیان وه‌ده‌ریان دەنێن.
به گوێره‌ی نیوزویک ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فریای مه‌سیحییه‌کانی عێراق نەکەوێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵکوژ دەکرێن.
ئه‌و مه‌ترسیه‌ی که تووشی مه‌سیحییه‌کانی عێراق هاتووه له‌و ناوچانه‌ن که عه‌ره‌بی سوننه و شیعه‌ی لێیه؛ به پێچه‌وانەوە له هه‌رێمی کوردستاندا مه‌سیحیه‌کان نەک هەر ژیانیان پارێزراوه و له ئه‌ماندا ده‌ژین، وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی سه‌ره‌کییش له حوکمڕانیدا بەشدارن و له په‌رله‌مان و حکوومه‌تیشدا پێگه‌یان دیاره.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی نیوزویک مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌و مه‌سیحیانه‌ن که له سنووری عێراقدا هه‌ن نه‌ک ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمدا ده‌ژین؛ هه‌روه‌ک چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی مه‌سیحییش بۆ گۆڤاره‌که لێدوانی داوه ئه‌وان هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی داعشیان له‌سه‌ر نییه به‌ڵکو له ڕووی ئابوورییشه‌وه له عێراقدا داڕماون و هه‌ست ده‌که‌ن له عێراقدا ئاخر ناهێنن. بۆیه گۆڤاره‌که له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه‌دا نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر وا بڕوات، 5 ساڵی دیکه مه‌سیحییه‌کانی عێراق جووقەواریان لێ دەبڕێت.
شا‌و کوردی




