داعش لە تەلەعفەر پێنج گهورهتیرۆریستی لێ كوژران

تەلەعفەر-KDP.info- بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە بۆ سەر مۆڵگەكانی داعش لە شارۆچكەی تەلەعفەر، پێنج سەركردەی داعش كوژران.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمەت رەجەب) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان بارەگایەكی تیرۆریستانی داعشیان لە شارۆچكەی تەلەعفەر لە رۆژئاوای مووسڵ بۆردوومان كرد كە سەركردەكانی داعش تێیدا كۆ ببوونەوە و، بەو هۆیەیشەوە پێنج سەركردەی تیرۆریستانی داعش كوژران.
(عیسمەت رەجەب) گوتیشی، لەنێو كوژراوەكاندا قازیی شەرعی و بەرپرسی تۆبەی داعش هەیە و یەكێكیش بە رەگەز چیچانییە.
بڵند ئیبراهیم




