٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارەزایەكی سەربازی: مووسڵ پێش ئەنبار ئازاد دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info- شارەزایەكی سەربازی دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت مووسڵ پێش ئەنبار كۆنتڕۆڵ بكرێت، چونكە هێزی پێشمەرگە بەشداری تێدا دەكات و، ئەمەریكایش زیاتر متمانەی بە پێشمەرگە هەیە.
شارەزای سەربازی (عادل بەرواری) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئەمەریكا ئەگەر زانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق ناتوانن ئەنبار ئازاد بكەن، ئەو كات رەنگە پەنا بباتە بەر ئەو سیناریۆیەی پێش چەند ساڵێك بەكاری هێنا، چونكە ئەو كاتیش بۆ دەركردنی قاعیدە هۆزە سوننەكانی پڕچەك كرد و توانی سەركەوتن بە دەست بهێنێت، بۆیە لە ئێستادا كە زانیویەتی حەشدی شەعبی زەحمەتە بتوانن ئەنبار ئازاد بكەن، خەریكە 10هەزار چەكداری هۆزە سونییەكان پڕچەك دەكات، لەبەر ئەوە، بە رای من لەو هەنگاوە سەركەوتوو دەبێت".
(بەرواری) گوتیشی: "چاوەڕوان دەكرێت مووسڵ پێش ئەنبار ئازاد بكرێت، چونكە پێشمەرگە بەشداری تێدا دەكات و، ئەمەریكایش زیاتر متمانەی بە پێشمەرگە هەیە، لەبەر ئەوەی پێشتر سەركەوتنەكانی پێشمەرگەیان بینیوە كە تاكە هێز بوونە توانیویانە داعش تێك بشكێنن، زۆرترین زیانیان پێ بگەیێنن و ناوچەیەكی زۆریش لە ژێر چنگی تیرۆریستان رزگار بكەن".

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار