ده‌یان بریندارى داعش گه‌یشتنه‌وه نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى مووسڵ

مووسڵ-KDP.info- ژماره‌یه‌كى زۆرى دانیشتووى شه‌رگات هه‌ڵاتوون به‌ره‌و شارى مووسڵ و، نه‌خۆشخانه‌ى كۆماریش به‌ده‌یان بریندارى داعشى وه‌رگرتووه كه له شه‌رى بێجى بریندار بوون.
(عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستانى مووسڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند: "هاوڵاتیانى دانیشتووى شاروچكه‌ى شه‌رگات به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستیان كردووه به‌هه‌ڵاتن و روویان له‌شارى مووسڵ كردووه، ژماره‌یه‌كى زۆریش له بازگه‌ى چوونه ژووره‌وه‌ى ئه‌و شاره له‌نزیك ناوچه‌ى مه‌ئمون له‌لاى راستى شارى مووسڵ به‌ئۆتۆمبێله‌كانیانه‌وه وه‌ستاون و رێگایان پێ نادرێت بچنه ئه‌و شاره، له‌نه‌خۆشخانه‌ى كۆمارى شارى مووسڵیش به‌ده‌یان بریندارى تیرۆرستانى داعش كه له شه‌ڕى بیجى بریندار بوونه گه‌یشتونه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
(ره‌جه‌ب) گوتیشى: "فرۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له گوندى عه‌ینیه‌ى باشوورى شارى مووسڵ بۆردوومانى تیرۆرستانى داعشیان كردووه و له‌ئه‌نجامدا كاروانێكى تیرۆرستانى داعش كه له ده‌یان ئۆتۆمبێل پێكهاتبوو به‌ته‌واوى سووتێنران .
بەرپرسی لقی چواردە زیاتر گوتى: "تیرۆرستانى داعش ئه‌مرۆ هه‌ینى دوو پارێزه‌ریان له‌سێداره‌دا كه دانیشتووى شارى مووسڵن و له دادگاى تاوانه‌كانى نه‌ینه‌وا كاریان ده‌كرد.
نه‌شوان به‌رزنجى




