شەڕی ناوخۆ لەنێوانیاندا روویدا و كوژراو لەهەردوولا ههیه

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ هەینی دوو گرووپی تیرۆریستانى داعش لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەك داعش لەهەردوولا كوژراون، تەقەش لە بارەگایەكی گرووپی ئافرەتانی خەنسا كراوە و بەهۆیەوە بەرپرسێكی ئافرەتی داعش كوژراوە.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی 14 ی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بە ماڵپهرى فهرمیى پارتیى دیموكراتى كوردستانى راگەیاند: "بەیانی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر دەسەڵات، تاڵان و نیكاحی ئافرەتان، هەردوو گرووپی (ئەبو عومەر چیچانی) و (ئەبو موسعەب) لە ناوچەی شەلالات لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ رووبەڕووی یەك بوونەتەوە و لەئاكامدا 11 داعش لەهەردوولا كوژراون".
(مەموزینی) گوتیشى: "لە گەڕەكی وادی حەجەریش لە رۆژئاوای شاری مووسڵ، چەكدارانی نەناسراو تەقەیان لە بارەگای ئافرەتانی خەنسا كردووە كە سەر بە داعشن و كاریان سیخوڕیكردن و ئامادەكردنی ئافرەتانە بۆ ئەنجامدانی جیهادی نیكاح، بەهۆیەوە ژنە بەرپرسێكی داعش بەناوی (ئوم ئامینە)ی میسری كوژراوە، هاوكات بۆ بەرزكردنەوەی ورەی چەكدارەكانیان بەرپرسانی داعش ئەمڕۆ هەینی نزیكەی 250 بێوەژنیان بەسەر چەكدارەكانیان دابەشكردوون".




