"بێجی ده‌روازەی گرتنەوەی مووسڵه"
__2015_10_15_h19m29s55__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info- ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یێنێ ئازادكردنی مووسڵ نزیكه و پلانی بۆ دانراوه؛ ڕزگاركردنی شاروچكه‌ی 'بێجی'ـیش سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه‌یه.
(سه‌یدۆ حوسێن ئهلتاتانی) ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ و پارێزگاری نوێ له سه‌ردانیكردنمان بۆ لای وه‌زیری ناوخۆی عێراق له به‌غدا باسی ئازادكردنی شاری مووسڵمان كرد؛ وه‌زیری ناوخۆ گوتی حكوومه‌تی عێراق ئاماده‌كاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی مووسڵ به زووترین كات ڕزگار بكه‌ن و، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له شاروچكه‌ی بێجییش ده‌ستی پێكردووه سه‌ره‌تا ده‌بێت بۆ ده‌ستكردن به پرۆسه‌ی ئازادكردنی شاری مووسڵ".
(سه‌یدۆ) گوتیشی: "وه‌زیری ناوخۆی عێراق ئه‌وه‌شی پێمان گوت كه بۆ ڕزگاركردنی مووسڵ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێ."
نه‌شوان به‌رزنجی




