٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

داعش 60 تەرمی خۆی لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا شاردنەوە.. ئه‌مڕۆ 13 منداڵی كوشتن

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  سه‌رچاوه‌یه‌ك لە مووسڵ ده‌ڵێ، داعش 60 تەرمی تیرۆریسته‌كانی خۆی لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا لەسەر رێگای گەیارە – مووسڵ، شاردنەوە.

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی)، بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی رایگەیاند: "تیرۆریستانی داعش لە مووسڵ لە گەرەكی فەیسەڵییە هۆڵی شانۆیان تەقاندەوە".

(مەموزینی) گوتیشی، ئەمڕۆ داعش 13 منداڵ كە لە مەشقی سەربازی هەڵاتبوون و لە سەلامییە دەستگیر كرابوون، لە رۆژهەڵاتی مووسڵ گولـلەباران كرد.

دەشڵێت، لەسەر رێگای گەیارە – مووسڵ، داعش تەرمی 60 چەكداری خۆی لە گۆڕێكی بەكۆمەڵدا شاردەوە كە لە بەرەكانی شەڕدا كوژرابوون، هۆكارەكەیشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە تا خەڵك ئەو ژمارە زۆرە تەرمەی ئەوان نەبینێت.

بڵند ئیبراهیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار