"به ههشت خاڵ لهگهڵ عهبادی كۆتاییمان به دانیشتنهكه هێنا"
__2015_10_14_h16m53s42__LB.jpg)
بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لهئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دهڵێ، لەگەڵ عەبادی كۆبوونەوەكەمان كۆتایی پێهات و، هەشت خاڵمان بۆ عەبادی خستە ڕوو؛ داوایشیان كردووە بوودجەیەك بۆ ئەو ناوچانە تەرخان بكرێت كە ڕزگار كراون.
(فارس بریفكانی) ئەندامی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "هەرئێستا كۆبوونەوەكەمان لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆتایی هات، كە بە بەشداری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە نەینەوا و پارێزگاری نوێی موسڵ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای مووسڵ بوو. لە كۆبوونەوەكەدا باسی ڕەوشی نەینەوا و چۆنیەتیی ڕزگاركردنی مووسڵ كرا و، باس لەوەش كرا كە دوای ڕزگاركردن بە چ شێوەیەك شوێنە ڕزگاركراوەكانی ناوچەی مووسڵ ئاوەدان بكرێنەوە."
)بریفكانی) گوتیشی: "ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بەر لە كۆبوونەوەكە هەشت خاڵمان ئامادە كرد بۆ كۆبوونەوەكە و لە كۆبوونەوەكەدا ئەم هەشت خاڵەمان بە تیروتەسەلی تاوتوێ كرد لەگەڵ عەبادیدا، خاڵەكان زیاتر لەبارەی ئەوەبوو كە دوای ڕزگاركردنی مووسڵ دەبێ ناوچەكە زوو ئاوەدان بكرێتەوە و حكومەتی عێراق ڕۆڵی خۆی بگێریت. داواشمان كرد كە عەبادی بۆ خۆی سەرپەرشتیی لیژنەی باڵای پەنابەران بكات لەبری وەزیری كۆچوكۆچبەرانی عێراق، چونكە دۆسیەكە زۆر بێهێزە و كەموكووڕییەكی یەكجار زۆری تێدایە و كێشەكانی پەنابەرانی پێ چارەسەر نەكراوە، پرسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی كۆلێراش لەناو پەنابەران زۆر مەترسیدار بووە. داواشمان كرد بوودجەیەك بۆ ئەو ناوچانە تەرخان بكرێت كە ڕزگار كراون، چونكە ئەگەر بمانەوێت ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان ئەوا دەبێ ناوچەكان لە هەموو ڕوویەكەوە ئاوەدان بكرێنەوە."
ئەو ئەندامەی فراكسیۆنی پارتی ئاماژەیشی دا كە: "ئەوەشمان بە عەبادی ڕاگەیاند كە دەبێ حکوومەتی عێراق ناوچە ڕزگاركراوەكانی وەكو زومار و قەزای شێخان و دەشتی نەینەوا و بەنداوی نەینەوا و ناوچەكانی تر گورجێ ئاوەدان بكاتەوە و، هەموو خزمەتگوزارییەکی بۆ دابین بکات. ئاماژەم بەوەش دا كە پێویستە هاوكاری هەرێمی كوردستان بكەن چونكە ڕێژەیەكی زۆری پەنابەری لە ئەستۆ گرتووە و هاوكاری هێزی پێشمەرگە بكەن لە دابینكردنی چەك و تەقەمەنی چونكە ڕزگاركردنی مووسڵ بەبێ پێشمەرگە زۆر ئەستەمە."
سەرباز واحید




