ده‌میرتاش داوای لێبوردنی كرد

ئیستانبووڵ-KDP.info- (سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش) هاوسه‌رۆكی پارتیی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، داوای لێبوردنی له حكوومه‌تی توركیا و هاووڵاتیان كرد، به‌وه‌ی به هه‌ڵه ژماره‌ی قوربانیانی ئانكارای بڵاو كردوه‌ته‌وه.
3 رۆژ به‌ر له ئێستا، 2 ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له ئه‌نكه‌رای پایته‌ختی توركیا روویدا، كه بووه هۆی ئه‌وه‌ی 97 هاووڵاتی توركیا ببنه قوربانی و، به سه‌دانیش بریندار بن. هه‌ر دوای 24 سه‌عات، حكوومه‌تی توركیا ژماره‌ی قوربانیانی بڵاو كرده‌وه كه 97 هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست داوه، به‌ڵام (ده‌میرتاش) له گوته‌یه‌كیدا له ئانكارا گوتی، حكوومه‌ت راست ناكات، ژماره‌ی گیانله‌ده‌ستدراوان 128ه.
ئه‌مڕۆیش له كاتی سه‌ردانیكردنی خانه‌واده‌ی شه‌هیداندا له ئیستانبووڵ، داوای لێبوردنی كرد. ئه‌و له گوته‌یه‌كیدا ده‌ڵێ، داوای لێبوردن له حكوومه‌ت و هاووڵاتیان ده‌كه‌م، كه پێشتر گوتم 128 هاووڵاتیمان بوونه‌ته قوربانی، چونكه ئه‌و ژماره‌یه‌ی به من درابوو هه‌ڵه بوو.
ئه‌م گوته‌ی (ده‌میرتاش) وه‌كو ره‌خنه‌یه‌ك لێكدرایه‌وه، به تایبه‌ت له لایه‌ن میدیاكانی سه‌ر به ئاكه‌په و، پێیان گوت هه‌موو زانیارییه‌كانت به‌م شێوه‌یه هه‌ڵه‌ن.
كارزان گلی




