مێرکل دهچێته توركیا

ئانكارا-KDP.info- (مێركلی) راوێژکاری ئەڵمانیا حەفتەی دابێ بە فەرمی سەردانی تورکیا دەکات، بەڵام له ئانكارا نا بهڵكوو له ئیستانبوڵ پێشوازی دهكرێ.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیاندراوێکدا بڵاوی کردوەتەوە، کە حەفتەی داهابێ لە رۆژی یەکشەممەدا، راوێژکاری ئەڵمانیا (مێرکل) سەردانی تورکیا دەکات و لە ئیستانبوڵ لەگەڵ هەریەک لە سەرۆککۆماری تورکیا و سەرۆکوەزیران کۆ دەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە رەوشی ئاوارەکانی سووریا و شەڕی نێوان روسیا و داعش، کە ئێستا ناکۆکییەکی زۆری لە نێوان تورکیا و رووسیا دروست کردووە گفتوگۆیهكی چڕی لهبارهوه دهكرێ.
بە گوێرەی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیایش کە لەسەر هاتنی (مێرکل) ئاماژەی دا، گرنگترین پرس کە باسی لێوە دەکرێت کێشەی نێوان روسیا و تورکیایە، هەروەها ئەو هاوکارییەی ئەمەریکا بڕیاری داوە بۆ یەپەگەی بنێرێت لە رووی چەکەوە، دەبێتە باسی کۆبوونەوەکە.
حەفتەی رابرد لە پروگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا (مێرکل) بە ئاشکرا گوتی ئەڵمانیا دژی بە ئەندامبوونی تورکیایە لە یەکیهتیی ئەورووپادا و بەردەوامیش دەبین لەوەی دژایەتی تورکیا بکەین بۆ ئهندامبوون لهو یهكیهتییهدا.
كارزان گلی




