٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

"دروستكردنی هێزی حه‌ویجه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌"

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێ بەهیچ شێوەیەك هێزە نوێكەی حەویجە قەبووڵ ناكەین و، ئەگەر دروستیش بكرێت ناهێڵین لە سنووری كەركووكدا چالاك بێت.

(ئەحمەد خورشید) ئەندامی ئەنجومەنی قەزای حەویجە ‌و سەرپەرشتیاری حەشدی‌شەعبی لە ناوچەكە بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە كە گوایە "حكوومەتی عێراقی سێ فەوجی بۆ عەرەبی كەركووك پێك هێناوە بە ناوی زاب، عەباسی و حەویجە و، ‌هادی عامری بەم نزیکانە پڕچەكیان دەكات بۆ گرتنەوەی حەویجە."

پێوەست بەم بابەتە (شاخاوان عەبدوڵا) ئەندامی لیژنەی ئاسایش‌وبەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە ماڵپەڕی‌ فەرمیی پارتیی‌ دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "من ئەمڕۆ لەسەر ئەم بابەتە بەدواداچونم كردووە, تا ئێستا (900) كەسیان بەفەرمی بۆ ئەو هێزە وەرگرتووە لە شاری كەركووك. بە بەرپرسانی عێراقم ڕاگەیاند كە پێكهێنانی هێزی سوننە بۆ ئەنبار شتێكە و بۆ كەركووك شتێک, چونكە شاری ئەنبار هێزێكی سوننەی تیا بووە هیچ نەبێ چەند ساڵێك لەگەڵ گروپە تیرۆریستەكانی وەك قاعیدە و داعش و ئەوانی تر شەڕیان كردووە, بەڵام لە قەزای حەوێجە ئەوەی هەیە لەگەڵ داعش و گروپە تیرۆریستەكاندا بووە."

(عەبدوڵا) گوتیشی "پێشم ڕاگەیاندن بە هیچ شێوەیەك ئەو هێزە قەبووڵ ناكەین و، ئەگەر ئەو هێزە دروستیش بكرێت لێ ناگەڕێین لە سنووری كەركووكدا چالاك بێت,  با بڕۆن بۆ حەویجە و جێگاكانی تر و، چییان دەوێت بیكەن. بەڵام ڕێگا نادەین سوپای حەویجە لە پارێزگای كەركووك بێت."

رونیشی كردەوە كە "پرسیار ئەوەیە وەختی خۆی كە بڕیاری ئازادكرنی ئەنبار درا بۆچی ئەم پاڵپشتەیان بۆ نەكرد؟ خێرە پێرێ بریاری ئازادكرنی حەویجە بڕیاری لەسەر درا ئەو هەموو پاڵپشتیەی دەكەن؟ بۆچی ئەو پاڵپشتیە بەهێزەی عەرەبی سوننەی ئەنبار ناكات؟ ئێمە دڵنیان مەبەستی سیاسیی لە پشتەوەیە بۆیە هەرگیز ڕیگە بە وەها كارێك ناده‌ین."

سەرباز واحید

 

هەواڵی پەیوەندیدار