٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

شارەوانێكی دیكەی هەدەپە دەستگیر كرا

سەرچاوە: KDP.info

توركیا -KDP.info- لە چوارچێوەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی حكوومەتی توركیا بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی "پەكەكە" دەستی پێ كردووە، ئەمڕۆ بەیانی بە بیانووی ئەوەی لە ژێرەوە كار بۆ پەكەكە دەكات، شارەوانی (حنس) كە سەر بە شاری ئەرزروومە، دەستگیر كرا.

ئەمڕۆ بەیانی (حەسەن بەسری) شارەوانی (حنس) لە ئۆپەراسیۆنێكی پۆلیسی توركیا كە بۆ دەستگیركردنی ئەندامانی پەكەكە رێك خرابوو، دەستگیر كرا.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە پۆلیس بڵاوی كردوونەتەوە، (بەسری) لە ژێرەوە كاری بۆ پەكەكە كردووە و هەروەها هاوكاریان بووە بۆ ئەوەی لەو ناوچەیە هێرش بكرێتە سەر پۆلیسی توركیا، بۆیە دەستگیر كراوە.

تاوەكو ئێستا لە لایەن هەدەپەوە بە فەرمی هیچ لێدوانێك لەسەر دەستگیركردنی (بەسری) نەدراوە و، تەنیا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا كاردانەوەی هەبووە.

 

كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار