ئەمیرێكی داعش بە 6 ملیۆن دۆلارەوە هەڵهات

مووسڵ-KDP.info- ئەمیرێكی داعش، بە 6 ملیۆن دۆلارەوە هەڵاتووە و تیرۆریستانی داعشیش 9 چەكداری خۆیان گولـلەباران كرد و 6 ئافرەتیشیان سەر بڕی.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سەعید مەموزینی) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "بە تۆمەتی رەتكردنەوەی جیهادی نیكاح و كوژرانی چەند ئەمێریكی داعش، 6 ئافرەت لە زیندانی كۆنی مووسڵ لە باشووری ئەو شارە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە سەر بڕدران و، تیرۆریستانیش 9 چەكداری خۆیان گولـلەباران كرد كە رەخنەیان لە سیاسەتی (بەغدایی) گرتبوو".
(مەموزینی) دەیشڵێت: "هەر ئەمڕۆ ئەمێرێكی داعش بە ناوی (نووروڵڵا سالم) ناسراو بە (ئەبونەجم) لە شاری مووسڵ 6 ملیۆن دۆلاری دزی و بۆ شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە".
نەشوان بەرزنجی




