داودئۆغڵو، له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارا چه‌ند زانیاریه‌كی نوێی ڕاگه‌یاند
__2015_10_12_h16m22s58__LB.jpg)
ئانكارا-KDP.info- سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا داودئۆغڵو ڕایگه‌یاند كه، تا ئێستا ڕووداوێک بوونی نییه که بکه‌ره‌که‌ی نه‌زانرابێت و له ماوه‌ی 48 سەعاتدا زانیاری زۆر گرنگمان ده‌ست خستووه.
سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا داودئۆغڵو له ناوه‌ندی گشتی ئاک‌پارتی به‌شداری له به‌رنامه‌یه‌کی ڕاسته‌وخۆ که‌ناڵی 'ئێن‌تی‌ڤی'ـی کرد و وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی بابه‌ته‌کانی ڕۆژه‌ڤی دایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هێرشه تیرۆریستییه‌که‌ی ئانكارا سه‌رۆکوه‌زیرانی تورکیا ڕایگه‌یاند: "به شێوه‌یه‌ک که ناتوانم ورده‌کارییه‌کان باس بکه‌م، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ی دیاری بکه‌ین که ئه‌و دوو خۆکوژه چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و مه‌یدانه، ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆمبه‌کانیان به چ شێوازێک گواستبێته‌وه".
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی ئایا هیچ ناوێکتان ده‌ست که‌وتووه، داودئۆغڵو گوتی: "له ناوێک زۆر نزیک بووینه‌ته‌وه". دوای ئه‌وه‌ش که لێیان پرسی ئایا ئه‌و ناوه‌ی که لێی نزیک بوونه‌ته‌وه ئاماژه بۆ ڕێکخراوێک ده‌کات؟ سه‌رۆکوه‌زیران گوتی: "به‌ڵێ، ده‌یکات".
پرسیاری ئه‌وه له داودئۆغڵو کرا که ئایا ته‌ماشای تۆماره‌کانی کامێراکانی کردووه سه‌باره‌ت به هێرشه‌که، ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتی: "شتی زۆر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه تۆمار کراون. هه‌موو ئه‌وانه به ورده‌کارییه‌وه ده‌زانین، ڕووداوه‌کە چۆن بووه و، ڕێڕه‌وه‌که‌ی به چ جۆرێک بووه، به‌ڵام هه‌ر زانیارییه‌ک ئێستا بیدرکێنین کاریگه‌ریی له‌سه‌ر ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کان ده‌بێت. "
ئه‌وه به داودئۆغڵو گوترا که ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گیرێت که بۆچی پلانه‌کانی پشته‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌کانی دیاربه‌کر و سرووچ و ئه‌و که‌سانه‌ی له پشتییه‌وه بوون، ئاشکرا ناکرێت و ئه‌ویش له وه‌لامدا گوتی: "کاتێک ته‌ماشای پلانه‌کانی پشته‌وه‌ی ڕووداوه‌کان ده‌کرێت یان داعشه یان په‌که‌که‌یه، شوێنه‌که‌ی دیاره له ڕووداوه‌کانی دیاربه‌کر و سروچدا، دوای سێ ڕۆژ له ڕووداوه‌که‌ی سروچ هه‌موو پێگه‌کانی داعشمان له‌سه‌ر سنوور بۆردومان کرد. وه‌ک ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌که‌ی جه‌یلانپناریش، چالاکی له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجام دراوه. واته ئه‌و که‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان پێوه‌ی هه‌بووه، هه‌وڵ ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و تۆڕه‌ی کاره‌که‌یان ئه‌نجامداوه ئاشکرا بکرێن و ئه‌و که‌سانه‌ی له‌پشتییه‌وه بوون یان له‌رێگه‌ی یاساییه‌وه ببرێنه به‌رده‌م دادگا یانیش له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان سزا بدرێن. واته هه‌ندێک جار به‌م شێوه‌یه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێتوو تێرۆریسته‌که له‌رێگه‌ی چاودێری ته‌کنیکییه‌وه ده‌ستگیر بکرێت، به مه‌به‌ستی هه‌ڵاتن له‌و چاودێرییه، ماوه‌ی 3-4 مانگ هیچ ئامێرێک به‌کار ناهێنێت. "
سه‌رۆکوه‌زیران داودئۆغڵو جه‌ختی له‌وه کرده‌وه تا ئێستا هیچ ڕووداوێک نییه که بکه‌ره‌که‌ی نه‌زانرابێت و گوتی: "ئه‌مه سه‌رکه‌وتنێکه. ئێستایش له ماوه‌ی 48 سەعاتدا زانیاری زۆر گرینگمان ده‌ست خستووه. واته له قۆناغه‌کانی ڕابردوودا زۆر ڕووداوه وه‌ک بکه‌ر نادیار مابوونه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی کێ کردی و چی کرد. ئێستا توانایه‌ک هه‌یه که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا و به شێوه‌یه‌کی درووستتر ده‌گاته ئه‌نجام."




