داعش له مووسڵ 20 خانووی داگیر كرد

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانى داعش ئه‌مڕۆ له شارى مووسڵ ژماره‌یه‌ك خانووى پزیشكانیان ده‌ست به‌سه‌ر داگرت و سێ كه‌سیشیان سه‌ربڕى.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ره‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "تیرۆریستانى داعش ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر گشت ماڵ و كه‌لوپه‌لى 20 پزیشكى شارى مووسڵ؛ ئه‌وانه‌ى پێشتر ئه‌و شاره‌یان جێ هیشتووه؛ داعش ئینجا چووە كه‌سوکاری ئه‌و پزیشكانه‌یان ده‌ستگیر كردووە و بردوویانن بۆ گرتووخانه".
(عیسمه‌ت) دەیشڵێت: "هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆرستانى داعش سێ كه‌سى دانیشتووى شارى مووسڵ‌یان سەر بڕى به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى گوایه كفریان كردووه!"
نه‌شوان به‌رزنجى




