ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا 372ملیار دیناری وه‌ك بوودجه په‌سه‌ند كرد

مووسڵ-KDP.info- سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی‌وپێكه‌وه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا ڕایده‌گه‌یێنێت بودجه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای مووسڵ‌یان به بری 372 ملیار دینار په‌سه‌ند كرد.
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی‌وپێکەوه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا (سه‌یدۆ چه‌تۆ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت:"دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابرد پارێزگاری نوێی نه‌ینه‌وا ده‌ستنیشان كرا، دوو ڕۆژ دوای ئه‌وه ڕۆژی پینجشه‌ممه 8ـی مانگی 10 بوودجه‌ی ساڵی 2015 ی پارێزگامان په‌سه‌ند كرد له ئه‌نجوومه‌ن كه بڕه‌كه‌ی 372ملیار دیناره.
(سه‌یدۆ) گوتیشی: " له‌سه‌ر داخوازی پارێزگاری نوێ كه پێی ڕاگه‌یاندین پێویسته (سه‌رۆك بارزانی) ببینین به‌رله‌وه‌ی سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ین بۆیه دوێنێ ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌مان کرد، ئه‌مڕۆیش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی‌وپێکەوه‌ژیان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا زیاتر گوتیشی: "له‌م سه‌ردانه‌شمان بڕیاره سبه‌ی دووشه‌ممه چاومان به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و سه‌رۆكی كۆمار و وه‌زیری به‌رگری و ناوخۆ و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده و كۆچ‌وكۆچبه‌ران بكه‌وێت تاوه‌كو ئه‌و گله‌یی گازندانه بگه‌یێنین كه خه‌ڵکی ئێمه هه‌یانه له‌و ڕه‌وشه‌ی تێدا ده‌ژین، تاكو بزانین تا چه‌ند هاوكارمان ده‌بن له پێدانی بوودجه و، به‌رده‌وامی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی نێوانمان.
نه‌شوان به‌رزنجی




