٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

86 كه‌س له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئانكارادا كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  ئەگەرچی لە دوای تەقینەوەکەی ئەمڕۆی ئانکارا وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری قوربانییەکانی بڵاو کردەوە، بەڵام بۆ دوای نیوەڕۆ ژمارەکە بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کرد و بوو بە 86 کوژراو 186 کەسیش بریندارن.

سەعات 10ی ئەم بەیانییە 2 تەقینەوە لە ئانکارای پایتەختی تورکیا کرا و، قوربانییەکی زۆری لێ کەوتەوە و، تاوەکو ئێستایش هیچ لایەنێک بە فەرمی ئەو تەقینەوەیەی نەگرتووەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام گومانێکی زۆر هەیە گروپە تیرۆریستییەکەی داعش کردبێتیان.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بە فەرمی ژمارەی قوربانیانی بڵاو کرەوە و ئاماژەی دا کە 86 کەس کوژراون و، 186ـی دیکەیش بریندارن؛ لەو ١٨٦ـە برینی 28 یان زۆر سەختە.
هەروەها لە کاتی تەقینەوەکەیشدا وەزارەتی تەندروستی 55 ئەمبولانسی گەیاندە شوێنی تەقینەوەکە و، بە پەلە گەیێندرانە نەخۆشخانە. هەر ئەوکات وەزارەت داوای لە خەڵک کرد، کە پێویست ناکات بۆ خوێن بەخشین بێن بۆ نەخۆشخانەکان، چونکە لەوێ هەموو شتێکیان ئامادە کردوە.
وەزارەتی ناوەخۆ خەڵکی تورکیا ئاگادار کردەوە، بەوەی ئەم تەقینەوەیە بە هیچ شێوەیەک تورکیا بە لاوازی نیشان نادات و، بەو مانایەش نییە کە ئاساییشی تورکیا لاوازە، بە پێچەوەنەوە لە هەموو کات زیاتر چاومان کراوەترە و، لە نزیکترین کاتیشدا تاوانباران دەستگیر دەکەین.
تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە، کە تەقینەوەکە بە چ شێوەیەک بوە، بەڵام 2 لاشە دۆزراوەتەوە، کە پارچەپارچە بوونە و کەسوکاریشیان بەدواداچوونیان بۆ نەکردووە، بۆیە گومان هەیە ئەو 2 کەسە کارە تیرۆریستەکەیان کردبێت و کردەوەکە خۆکوژی بێت.
كارزان گلی

هەواڵی پەیوەندیدار