٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە تەقینەوەکەی ئانكارادا ژمارەیەکی زۆر کوژراو و بریندار هەیە

سەرچاوە: KDP.info

ئانكارا-KDP.info-  بەپێی زانیارییە به‌راییه‌كان، سەعات 10:00 لە نزیک کۆتا وێستگەیەکی شەمەندەفەر تەقینەوەیەک رووی داوە و، بە هۆیەوە چەندین کەس گیانیان لە دەست دا و بوونەتە قوربانی. دوای تەقینەوەکە بریندارەکان بە تەکسی و ئوتۆمبێلی فریاکەوتن رەوانەی نەخۆشخانەکان کران.

بەهۆی رووداوەکەوە، خەڵکی ناوچەکە تووشی پەشۆکاوی بوون و هێرشیان کردووه‌تە سەر پۆلیس و ئوتۆمبێلەکانی فریاکەوتن و ئەوانیش تەقەیان بە ئاسماندا کردووە بۆ ئاگادار کردنەوە. لە ئێستادا تیمەکانی پۆلیس و پووچەڵکردنەوەی بۆمب لە ناوچەکەن بۆ لێکۆڵینەوە.

ئاژانسی ئانادۆلو، له‌سه‌ر زاری شایەتحاڵانه‌وه‌ بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، دوو تەقینەوە لە نزیک ئەو وێستگەی شەمەندەفەرە رووی داوە و ئاماژە بەوە دەکرێت کە پێ دەچێت کردەوەکە خۆکوژی بێت. ئاژانسه‌كه‌ ژماره‌ی قوربانیان ئاوا باس ده‌كات كه‌، زیاتر له‌ 10 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ده‌یانیش بریندار بوون.

 
زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیش ئاماژە بەوە دەکەن کە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی دشکاپی، نموونە، گازی، حاجی تەپە، مستەفا کەمال ئەتاتورک کراون. 

هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌(سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش) له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، وێرای نیگه‌رانییه‌كانی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌، رایگه‌یاند، به‌ داخه‌وه‌ كه‌ ده‌یان كه‌س كوژراون و سه‌دانیش بریندار بوون.

 

هەواڵی پەیوەندیدار