سێ قه‌نناسبه‌ده‌ستی میحوه‌ری باشیك و، ئه‌میره جه‌للادێكی شنگال، كوژران

مووسڵ-KDP.info- لاشه‌ى سێ قه‌نناسبه‌ده‌ست و گه‌وره‌تیرۆرستێكى داعش گه‌ڕێندرانه‌وه مووسڵ و، له ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێكیش له فڕگه‌ى ئه‌و شاره، سێ ئه‌میرى داعش كوژران.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئه‌مڕۆ هه‌ینی، سێ قه‌نناسبه‌ده‌ستى تیرۆریستانى داعش، كه له میحوه‌ری باشیك كوژراون، ته‌رمه‌كانیان گه‌ڕڕێندرانه‌وه مووسڵ و، له گه‌ڕه‌كی قاهیره ى رۆژهه‌ڵاتی مووسل ژێرخاك كران.''
گوتیشى، "بۆجاری دووه‌میشه كه تیرۆریستانى داعش 14 كه‌سی به كورسیی كاره‌بایی ده‌كوژن كه له زیندانی كۆنی شارى مووسڵ گیرابوون، له ناو فڕگه‌ی مووسڵیش له رۆژئاوای ئه‌و شاره، بۆمبێك به تیرۆریستان‌دا ته‌قییه‌وه كه 3 ئه‌میری داعش كوژران به ناوه‌كانی (ئه‌بو ئه‌یمه‌ن و ئه‌بودانیال و ئه‌بو ئوسامه).''
(مه‌موزینى) دەیشڵێت: "هه‌ر ئه‌مڕۆ، ته‌رمی گه‌وره‌تیرۆرستێكی داعش به ناوی (جومعه لهێبی) ناسراو به (ئه‌بو محه‌ممه‌د) برایه‌وه مووسڵ، كه له ئه‌نبار كوژراوه، ناوبراو ده‌ستی سوور بووه به خوێنی خوشك و برایانی ئیزدی.''
نه‌شوان به‌رزنجى




