سوپای پاسداران: لیوا حوسێن له حه‌له‌ب كوژراوه

سووریا-KDP.info- لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی كه فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی ئێرانه له سووریادا له ئاكامی شه‌ڕێكدا له‌گه‌ڵ داعش كوژرا و، سوپای پاسدارانیش كوژرانی پشتڕاست كرده‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كوژرانی فه‌رمانده لیوا حوسێن هه‌مه‌دانی له‌مێدیاكاندا بڵاوكرایه‌وه، كه‌مێك پێش ئێستا سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یاندراوێكدا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتڕاستكرده‌وه كه فه‌رمانده ئێرانییه‌كه له حه‌له‌ب كوژراوه. لیوا حوسێن له حه‌له‌ب له‌دژی داعشدا شه‌ڕی كردوه و رۆژی پێنجشه‌ممه داعش هێرشی بۆ هێناوه و كوشتوویه‌تی.
ئه‌م فه‌رمانده‌یه رۆڵێ له‌سووریادا بۆ ئێران راوێژكاری سه‌ربازی بووه و له‌پێشدا رایگه‌یاندبوو كه به‌هاوكاری ئێران توانراوه 85%ی خاكی سووریا بۆ ئه‌سه‌د رزگار بكرێته‌وه.
تا ئێستا ئێران له‌سووریادا 17 كه‌سایه‌تی گرینگی له‌سه‌رده‌ستی داعش لێ كوژراوه.




