ئه‌مه‌ریكا: له‌رۆژانی دابێ شكستی رووسیا له‌سووریادا ده‌بینرێ

برۆكسل-KDP.info- له‌برۆكسل و له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی ناتۆدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند كه له‌رۆژانی دابێ هه‌مووان شكستی رووسیا له‌سووریادا ده‌بینن.
ئه‌مڕۆ زۆرترین مێدیاكانی جیهان شه‌ڕی رووسیایان له‌دژ داعش كردووه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی گفتوگۆكانیان و لێدوانێكی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكایشیان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ده‌ڵێ، با رووسیا باشبزانێ له‌و ده‌ستێوه‌ردانه سه‌ربازییه‌ی كه له‌سووریادا ده‌یكات زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێ.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا كارته‌ر له برۆكسل له‌میانی كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆدا رایگه‌یاند كه رووسیا هۆكاری مانه‌وه‌ی رژێمی ئه‌سه‌ده، چونكه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی مانه‌وه‌ی كردووه.
كارته‌ر گوتیشی كه، رووسیا له‌ستراتیژیه‌تدا هه‌ڵه‌ی كرد له‌و كاته‌ی ئاسمانی ناتۆی له‌توركیاوه به‌زاند و سه‌ربازه‌كانی له سووریادا جێگیركرد و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه دانرابوو رووسیا بۆی بجه‌نگێ هێڵه‌كانی به‌زاند و بۆ مه‌رامێكی دی كاری كرد؛ بۆیه ئێمه‌یش ده‌ڵێین له‌رۆژانی دابێ هه‌مووان شكستی رووسیا له سووریادا ده‌بینن.




