ناتۆ: هێز له‌دژی رووسیا بۆ پاڵپشتی توركیا ره‌وانه ده‌كه‌ین
__2015_10_09_h11m31s22__HK.jpg)
به‌ریتانیا-KDP.info- ئه‌وڕووپا و به‌ریتانیا به ئاشكرا رایده‌گه‌ینن كه له هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌ربازی رووسیا نیگه‌رانن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش به‌نیازن وه‌ك ناتۆ هێز بۆ پاڵپشتی توركیا له دژی رووسیا ره‌وانه بكه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆدا، ئه‌وڕووپا نیگه‌رانی خۆی له جموجۆڵی سه‌ربازی رووسیا له سووریا و ناوچه‌كه خسته ڕوو و پاڵپشتی فه‌رمیی بۆ توركیا راگه‌یاند به‌تایبه‌ت وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا مایكل فاڵۆن به‌توندی هێرشی كرده سه‌ر رووسیا.
وەزیری بەرگریی بەریتانیا رایگه‌یاند كه پاڵپشتیکردنی تورکیا لەلایەن ئەندامانی وڵاتانی ئەوڕووپا لەکاتێکدایە کە تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی ئەندامی هێزی ناتۆیە، هاوکات پشتیوانی تورکیاش کاریگەری دەبێت لەسەر تەواوی ئەمنیەتی ناوچەکە".
ئه‌و ئاماژه‌یشی دا، ئێستا رووسیا مەترسییەكی گەورەیە بۆسەر ناوچەكە و لە كۆبوونەوەی ناتۆیش تووندوتۆڵكردنی ئاساییشی ئاسمانی تاوتوێکراوە و داوایش له رووسیا ده‌كه‌ین واز له سیاسه‌تی پاڵپشتی كردن له‌به‌شار ئه‌سه‌د بێنن.
ئه‌و نیگه‌رانییه‌ی ناتۆ دوای ئه‌وه دێ كه رووسیا ئاسمانی توركیای به‌زاندووه و پاڵپشتی مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌دیش ده‌كات بۆیه ناتۆ ده‌یاوێ هێز بۆ پاڵشتی توركیا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكات.




