ئه‌للوسی: رووسیا ده‌یه‌وێ عێراق وێران بكات

به‌غدا-KDP.info- به‌گوێره‌ی لێدوانێكی (میسال ئه‌للوسی) كه سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نیی دیموكراتییه له په‌رله‌مانی عێراق، زیادبوونی نفوزی رووسیا له عێراق جێگه‌ی مه‌ترسییه، چونكه رووسیا به‌بیانوی لێدانی داعش ده‌یه‌وێ خاكی عێراق وێران بكات.
سه‌رۆكی كوتله‌ی هاوپه‌یمانی مه‌ده‌نیی دیموكراتی له په‌رله‌مانی عێراق (میسال ئه‌للوسی) ده‌ڵێ، زیادبوونی نفوزی رووسیا له عێراق جێگه‌ی دوودڵی و مه‌ترسییه، چونكه رووسیا به‌بیانوی لێدانی داعش ده‌یه‌وێ خاكی عێراق وێران بكات و پێكهێنانی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌یش كه عێراق، رووسیا، ئێران و سووریا له‌خۆ ده‌گرێ مه‌ترسیداره.
(ئه‌للوسی) ده‌یشڵێ، ئه‌و جۆره لێدانانه بیانو هه‌ڵناگرێ، چونكه رووسیا ئه‌گه‌ر ئاگادار نه‌كرێته‌وه ره‌نگه به‌بیانوێ لێدانی داعش بیه‌وێ چه‌ند موشه‌كێكیش له هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی بدات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سوننه‌كانی عێراق دژی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی چوارقۆڵێ رووسیا، عێراق، سووریا و ئێرانن كه بۆ لێدانی داعش ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه پێكهێنراوه؛ لای خۆیشیانه‌وه شیعه‌كان به‌گه‌رمی پێشوازی له‌و هاوپه‌یمانێتییه ده‌كه‌ن و له‌چه‌ندین په‌یجیاندا ناوی پۆتینی سه‌رۆكی رووسیایان به ره‌مزی شیعه‌و نازنازی حه‌جی پۆتین و پۆتین پارێزی شیعه ناو بردووه.
سوننه‌كان داوایانه، ئه‌مه‌ریكا سنوورێك بۆ ئه‌و ده‌ستدرێژیه‌ی رووسیا دابنێ و پێده‌چێ ئه‌مه‌ریكایش له كاتێكی نزیدا وه‌ڵامێكی جیددی بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه هه‌بێ.




