په‌كه‌كه بڕیاری داوه تاكلایه‌نه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت و حكوومه‌تی توركیا بڕوای پێ ناكات

ئیستانبووڵ-KDP.info- به گوێره‌ی هه‌واڵێك كه دزه‌ی كردووه‌ته ناو رۆژنامه‌كانه‌وه، په‌كه‌كه به نیازه له 11ی ئه‌م مانگه‌دا تاك لایه‌نانه ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام حكwومه‌تی توركیا ئه‌و جۆره بڕیارانه‌ی په‌كه‌كه به ته‌كتیك داده‌نێت و، پێی وایه له شه‌ڕدا شكستی هێناوه، بۆیه ده‌یه‌وێت به ئاگربه‌ست شكسته‌كانی بشارێته‌وه.
ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستا له لایه‌ن هیچ له سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازyی په‌كه‌كه‌وه بڕیاری راگه‌یاندنی تاكه‌لایه‌نه‌ی ئاگربه‌ست پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌واڵه‌كه گه‌رموگوڕه و له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌ده‌په‌وه هه‌واڵه‌كه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له باره‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی په‌كه‌كه‌وه، كه بڕیاره 11ی ئه‌م مانگه رایبگه‌یه‌نێت، جێگری سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا (یاڵچن ئاكدۆغان) له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی (سی ئێن ئێنی) توركیایی پێیوایه، ئه‌م ئاگربه‌سته‌ی په‌كه‌كه تاكتیكه و شكستیان هێناوه له شه‌ڕدا.
(ئاكدۆغان) ده‌ڵێت: "پێشتر په‌كه‌كه بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ی داوه كه ته‌كتیكێكی خۆیانه. ئه‌وان ئێستا كه‌وتوونه‌ته ناو بارودۆخێكی زۆر خراپه‌وه به ده‌ست سوپای توركیاوه. ئه‌وان ده‌زانن كه وه‌رزی زستان هاتووه و ناتوانن له‌و وه‌رزه‌دا شه‌ڕ بكه‌ن، بۆیه بڕیاری له‌و جۆره ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ هه‌ده‌په‌یش كه ئه‌و پارته قۆڵێكی سه‌ره‌كیی په‌كه‌كه‌یه، ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نن. ئێمه به‌و جۆره یاریكردنانه‌ی ئه‌وان بڕوا ناكه‌ین و تێر بووین به‌و جۆره یاریكردنه‌ی ئه‌وان. په‌كه‌كه خه‌ڵك ده‌كوژێت، شاره‌كان ده‌سووتێنێت و پڕۆژه‌كانی ده‌وڵه‌ت تێكده‌دات، ئیتر چۆن بڕوایان پێ بكه‌ین".
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی دا، كه پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، هه‌ركاتێك گونجاو بوو و گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی كاتیه‌تی ئه‌و پرسه بهێنینه‌وه به‌ر باس، ئه‌وكات دیسان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه.
كارزان گلی




