به‌رپرسی جبەخانەی داعشان كوژرا

مووسڵ -KDP.info- فڕۆكه جه‌نگییه‌كان باره‌گایه‌كی داعشانیان له مووسڵ بۆردومان كرد و له ئاكامدا به‌رپرسی جبەخانەی داعش كوژرا.
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان خانوویه‌كیان له ناوچه‌ى ده‌ندانى لە راستەنگی شارى مووسڵدا بۆردومان کرد؛ سه‌ركرده‌یەکی هەرەدیارى تیرۆریستانى داعش کردبوویە باره‌گاى خۆی؛ پاش بۆردومانەکە بە تەواوەتی ڕووخا."
(عیسمه‌ت) دەیشڵێت: "ئه‌مڕۆ كه‌تائیبى مووسڵ تیرۆریستێکى داعشیان بە ناوی (فه‌لاح ئه‌حمه‌د زه‌كۆ)وە کردە ئامانج و، كوشتیان؛ کابرا له دیوانى ئه‌منى تیرۆریستان‌دا کاری دەکرد کە دەکەوێتە مەیدانی جامبازان (بازاڕى كڕین و فرۆشتنى مه‌ڕ و ئاژه‌ڵان)ـەوە له ناوچه‌ى یه‌رمووك له ڕاستەنگى شارى مووسڵدا؛ کەتائیبی مووسڵ ئەم بەیانییە له دیوانى حه‌سبه‌ى ویلایه‌تى جه‌زیره‌دا به چه‌كى بێده‌نگ لە فالح عو‌دوان (ناسراو به ئه‌بوجهاد) به‌رپرسى جبەخانەی تیرۆریستانى داعشیان داوە و، کوشتوویانە."
نه‌شوان به‌رزنجى




