٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

به‌غدا 800ملیۆن دۆلار قه‌رزەکەی پێ نەکرا

سەرچاوە: KDP.info

به‌غدا-KDP.info-  حکوومەتی عێراق بەنیاز بوو بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی  بوودجەی ئەمساڵ ٨٠٠ملیۆن دینار قەرز بکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی سووی زۆری دەخرایە سەر نەیتوانی ئەو قەرزە بکات.

(سەرحان سلێڤانەیی) ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "وەزیری دارایی لە حکوومەتی عێراق سەردانی وڵاتی ئەمەریکا و بەریتانیای کردووە بۆ ئەوەی ٨٠٠ملیۆن دۆلار قەرز بکات بەشکەم کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵی پێ پڕ بکاتەوە کە بڕگەیەک بووە لە یاسای بوودجەی ئەمساڵ، بەڵام لەبەر ئەوەی کۆمپانیا قەرزدەرەکان داوای سەدا١٢ سوویان کردووە و، گەلێ زۆرە، بۆیە قەرزەکەی نەکردووە.
(سەرحان سلێڤانەیی) گوتیشی، وەزیری درارایی داوای کردبوو کە سووەکە بکرێتە سەدا٨، بەڵام ناقایل بوون و ھیچ رێککەوتنێک نەکرا.
(سلێڤانەیی) ڕوونیشی کردەوە، ئێستا بڕیارە وەزیری دارایی ئەو پێشنیارە بخاتە بەردەم حکوومەت بۆ ئەوەی بزانن چ بڕیارێکی لەبارەوە بدەن.
بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار