داعش چوار سهركردهی خۆی كوشت

مووسڵ-KDP.info- ئەمڕۆ چوار سەرکردەی باڵای داعش کوژران و خۆشیان سەرکردەیەکی باڵای سەربازی خۆیان سەربڕی.
(عیسمەت رەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش بەرپرسێکی باڵای سەربازی خۆیان لە باشوری مووسڵ بە تۆمەتی خیانەتکردن سەر بڕی."
(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان ئۆتۆمبێلێکی تیرۆریستانی داعشیان کردە ئامانج، بەو ھۆیەوە چوار سەرکردەی باڵای داعش کوژران."
(ڕەجەب) ڕوونیشی کردەوە، ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش خەڵکی ناوچەی فارووق لە ڕاستەنگی شاری مووسڵ مووسڵیان ئاگادار کردووەتەوە کە منارەی حەدبایان بۆمبڕێژ کردووە و دەیتەقێننەوە.
وتیشی، ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لە گوندی عەزبە لە باشووری مووسڵ ٣٣ کەسیان لە گرتووخانەکانی خۆیان گوللەباران کرد، کە ماویەکە لەمەوبەر دەستگیر کرابوون.
بڵند ئیبراھیم




