٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

یاریدەدەرەکەی ئه‌بوبه‌كر به‌غدایی كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ-KDP.info-  فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ بارەگاکانی داعشیان بۆردومان کردووە، بەو ھۆیەوە یاریدەدەری ئەمیری داعش کوژراوە.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ بارەگایەکی داعشیان کردووەتە ئامانج و، به‌و هۆیه‌وه‌ (ئەبوعیسام جحێشی) یاریدەدەری ئەبوبەکر بەغدایی بۆ کاروباری دارایی کوژراوە."

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار