٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

قازییەکی دادگای شه‌رعی داعش كوژرا

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ بارەگایەکی داعشیان بۆردومان کردووە، بەو ھۆیەوە قازییەکەی 'دادگای شەرع'ـەکەی مووسڵ کوژراوە.

(عیسمەت ڕەجەب) بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی گوت: "ئەم ئێوارەیە فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان لە مووسڵ بارەگایەکی داعشیان کردووه‌تە ئامانج کە قازی دادگای شەرعی مووسڵی تێدا بووە، لە ئاکامدا دەستبەجێ کوژراوە."

(عیسمەت ڕەجەب) گوتیشی، بە گوێرەی ئەو زانیارییەی پێمان گەیشتووە لەو بۆردوومانەدا ئاماژە بەکوژراوانی قازی دادگای مووسڵ کراوە.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار