پارێزگارى نوێى نه‌ینه‌وا هه‌ڵبژێردرا

مووسڵ -KDP.info- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا رایده‌گه‌یێنێت، له دانیشتنى ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وادا، پارێزگارى نوێ هه‌ڵبژێردرا.
(روقیه محه‌ممه‌د ساڵح) ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا له‌سه‌ر لیستى برایه‌تى و پێكه‌وه‌ژیان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوتى: "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، دواى ئه‌وه‌ى دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى نه‌ینه‌وا ئه‌نجام درا، تێیدا پارێزگارى نوێ هه‌ڵبژاردنى بۆ كرا و (نه‌وفه‌ل حه‌ممادى) وه‌كو پارێزگارى نوێ، له شوێنى (ئه‌سیل نوجێفى) پارێزگارى پێشووى نەینەوا هه‌ڵبژێردرا."
(نەو‌فه‌ل حه‌ممادى) له كوتله‌ى نه‌هزه‌یه.
نه‌شوان به‌رزنجى




