جه‌هه‌په و مەهەپە سەنگەریان لێک‌گرت.. پڕۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه

توركیا-KDP.info- له توركیا پڕۆپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستی پێكردووه، سه‌رۆكی پارتیی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په (كه‌مال كلیچدارئۆغلو) یه‌كه‌م میتینگی خۆی له ئه‌ڵانیا ئه‌نجام دا و، له‌وێوه ره‌خنه‌ی زۆر توندی له مه‌هه‌په و سه‌رۆكی ئه‌و پارتییه (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) گرت.
(كلیچدارئۆغلو) له سه‌ره‌تادا ئاماژه‌ی دا، كه ئه‌وان وه‌كو جه‌هه‌په هه‌نگاوی زۆریان ناوه تا له‌گه‌ڵ ئاكه‌په‌دا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی پێك‌بهێنن، به‌ڵام ئاكه‌په گه‌رموگوڕ نه‌بووه.
ئه‌و ده‌ڵێت له زۆرێك له وڵاته ئه‌ورووپاییه‌كاندا حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی بوونی هه‌یه و سه‌ركه‌وتووه، ئه‌ی بۆچی له توركیا بوونی نه‌بێت. له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ره‌خنه‌ی له سه‌رۆكی مه‌هه‌په (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) گرت، به‌وه‌ی به هه‌موو شتێك ده‌ڵێت نه‌خێر و ئه‌مه‌یش له رووی سیاسییه‌وه زۆر بێمانایه و، ناكرێت هه‌موو شتێك ره‌ت بكه‌یته‌وه.
ئه‌و به (باخچه‌لی) ده‌ڵێت، مادام به هه‌موو شتێك ده‌ڵێیت نه‌خێر، ئه‌ی بۆچی به‌شداریی له هه‌ڵبژاردندا ده‌كه‌یت، كه‌واته به‌شداریی هه‌ڵبژاردن مه‌كه، مادام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه بڕیارت داوه به هه‌موو شتێك بڵێیت نه‌خێر.
پێشتریش (ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) ره‌خنه‌ی زۆری له جه‌هه‌په گرتبوو به‌وه‌ی ناتوانن كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و، هه‌روه‌ها به‌رامبه‌ر به پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ریش زۆر نه‌رمن، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌وانیشدا ناچنه ناو هیچ هاوپه‌یمانه‌تییه‌كه‌وه.
كارزان گلی




