هەندێکی مووسڵاوییەکان منداڵانیان نانێرنە بەر خوێندن.. داعش ٤٧کەسی کوشتن و ٨٠٠ـیش ژەھراوی بوون

مووسڵ-KDP.info- تیرۆریستانى داعش له شارى مووسڵ، 45 كهسیان گولـلهباران كردن و، دوو کوردیش چونکە شەڕی پێشمەرگەیان بۆ نەکردوون، گولـلەباران کرد؛ ٨٠٠کەسیش بەھۆی ئاوی پیسەوە ژەھراوی بوون.
(سەعید مەموزینی) بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بە ماڵپهڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لەبەرئەوەی ئامادە نەبوون لە دەوروبەری مووسڵ بە شۆفەڵەکانیان خەندەق لێدەن، تیرۆریستانی داعش ٤٥کەسیان گولـلەباران کرد.
(مەموزینی) گوتیشی: "ھەر ئەمڕۆ تیرۆریستانی داعش لەبەرئەوەی دوو ھاووڵاتی کورد بە ناوەکانی (سەباح حەسەن کازم) و (سەمیر عەلی ئەحمەد) ئامادە نەبوون بچنە بەرەکانی شەڕ دژی ھێزی پێشمەرگە گولـلەبارانی کردوونە."
بە گوتەی (مەموزینی)، به سهدان خێزانی مووسڵاوی، منداڵهكانیان له قوتابخانه دهرهێناوە یان نەیانناردوونەتە بەر خوێندن، هۆکارەکەیشی گۆرینی سیستهمى خوێندن و وهرگرتنی پاره و ناردنی منداڵانە بۆ مهشقی سهربازی لهلایهن تیرۆریستانى داعشهوه.
دهشڵیت، ھەر ئەمڕۆ بەھۆی ئاوی پیس و بوونی کرم تێیدا، ٨٠٠کەس لە مووسڵ ژەھراوی بوونە.
بڵند ئیبراھیم- نەشوان بەرزنجی




