كه‌شتیگه‌لی چینییش خۆی گه‌یانده كه‌ناراوه‌كانی سووریا.. ئێستا هه‌ر پێنج زلهێزه‌كه‌ی دنیا له‌وێن

سووریا-KDP.info- سه‌رچاوه‌گه‌لێك، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایانگه‌یاند، كه‌شتیگه‌لی فڕۆكه‌هه‌ڵگری چینییش گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی سووریا، كه به‌سه‌ریه‌وه فڕۆكه‌ی جه‌نگی و سه‌رباز هه‌یه و، ده‌یه‌وێ له كرده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا جی دیار بێ.
ئه‌و سه‌رچاوانه ده‌ڵێن، له چه‌ند ڕۆژی دابێ، فڕۆكه شه‌ركه‌ره‌كانی چینیش هاوشێوه‌ی ئه‌وانی ڕووسیا، ئاسمانه‌هێرشه‌كانی له سووریا به‌رپا ده‌كات؛ جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه، كه‌شتیگه‌لی فڕۆكه‌هه‌ڵگری چینی كه له ده‌ریای نێوه‌ڕاستدا له‌نگه‌ری گرتووه، سه‌ربازی چینییشی هه‌ڵگرتوون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه 'ئارانیوز' ناوی نه‌بردوون، ئه‌م ئاسمانه‌هێرشانه ئاماده‌سازییه بۆ هێرشی وشكانیی ئێران و سووریا به پشتیوانیی حزبیوڵڵا له باكووری سووریا؛ راپۆرتگه‌لێكیش یه‌ك دوو ڕۆژێكه هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م پرسه زانیاریی جیاواز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین ڕێك پێچه‌وانه‌ی لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ولاته‌كه‌یه‌تی كه له كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چه‌ند ڕۆژێك پێشتر كردنی و گوتی، نابێ هه‌روا سه‌ربه‌خۆ ده‌ستوه‌ردان له سووریا بكرێ و، په‌كین له‌گه‌ڵ ڕێگه‌چاره‌ی سیاسییه بۆ قه‌یرانی هه‌نووكه‌یی سووریا.
(فه‌رید حه‌سۆ)ی پارێزه‌ر پێوه‌ست به‌م پرسه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه، ''به‌م شێوه‌یه ئاماده‌یی وڵاتانی هه‌میشه ئه‌ندامی یوئێن له سووریا ته‌واو ده‌بێ، وه‌هایش پێده‌چێ به‌م شێوه‌یه پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی پشكه‌كان ده‌ست پێ بكات''، ئه‌و به‌رده‌وام بوو و ده‌ڵێ، ''پاش ئاماده‌یی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا، ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیی ڕووسیایشی به‌دوادا هات، پاش ئه‌ویش و وه‌ك دواده‌وڵه‌تی زلهێز، چین، پێوه‌ندی پێوه كرد، تا سووریا به كرده‌نی ببێته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حیساباتی جیهانی.''
گه‌یشتنی كه‌شتیگه‌لی چینی، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاسمانه‌هێرشه‌كانی رووسیا له سووریا و، وه‌شاندنی گورز له ناوچه‌ی جیای ئه‌و وڵاته‌دا كه له بن ده‌ستی ڕێكخراوه تیرۆریسته‌كه‌ی داعشدان؛ له پێوه‌نده‌دا ئۆپۆزسیۆنی سووریا ده‌ڵێ، پێگه‌كانی ئه‌وان كراونه‌ته ئامانج و خه‌ڵكی سڤیلیش بوونه‌ته قوربانی.




