كۆمه‌ڵه داعشێكی دی به‌ره‌و سووریا ڕایان كرد
__2015_10_04_h16m41s36__LB.jpg)
مووسڵ-KDP.info- داعش له ڕاكردن به‌رده‌وامه؛ ئه‌مڕۆیش كۆمه‌ڵه تیرۆریستێكی دیكه‌یان له مووسڵ به‌ره‌و سووریا ڕایان‌كرد.
بەرپرسی لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌ی عاملی لای ڕاستی شاری مووسڵ به‌هۆیه‌وه تیرۆرستێكی داعش كوژرا و، له لایه‌ن كه‌تائیبی مووسلیش هێرش كرایه سه‌ر تیرۆرستێكی داعش و ده‌ستبه‌جێ كوژرا كه له دادگای شه‌رعی تیرۆریستان كاری ده‌كرد به‌ناوی (ئیسماعیل داود جاسم ناسراو به ئه‌بو یه‌حیا)".
(عیسمه‌ت ڕه‌جه‌ب) گوتیشی: "تیرۆریستانی داعش 12 كه‌سیان له دانیشتووانی شاری مووسل ده‌ستبه‌سه‌ر كرد له ناوچه‌ی باب‌جه‌دیده‌ی لای ڕاستی شاری مووسڵ و ڕایان‌گه‌یاند كه ئه‌مرۆ یاخود سبه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا له سێداره ده‌درێن .. به ده‌یان تیرۆریستی داعش كه له‌نێویاندا به‌رپرسی باڵا هه‌بووه له‌مووسڵه‌وه هه‌ڵاتوونه بۆ سووریا."
نه‌شوان به‌رزنجی




