٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا، وەرگرتنی پەنابەری سووریایی بە کودەتا ناو دەبات

سەرچاوە: KDP.info

نیویۆرک-KDP.info-  کاندیدە ملیاردێرەکەی پارتیی کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا(٢٠١٦)، دەڵێ، وەرگرتنی پەنابەرانی سووریایی لە لایەن ئەمەریکاوە، گەورەترین کودەتای سەربازییە.

(دۆناڵد ترامب) ڕوونی دەکاتەوە، "کودەتای سەربازی بەرپا دەبێ ئەگەر بێت و ئەو پەنابەرانە بنێردرێنە ئەمەریکا، چونکە ئەوان بەهێزن و دواتریش دەردەکەوێ کە سەر بە ڕێکخراوی داعشن."

(ترامب) هەروەها دەڵێ، "ئەوەی (ئۆباما) دەیەوێ بیکات، وەرگرتنی ٢٠٠هەزار پەنابەرە.. دەزانن کە ٢٠٠هەزار کەس وەک سوپایەک وان! جەةد ڕۆژیک لەمەوبەریش دەرکەوت کە ئەو ژمارەیە پیاوانن! ئەی کوان ئافرەتەکان؟ ئەو پیاوانە بەهێزن، باشە ئەدی ئەوان بۆ لەپێناو وڵاتەکەیاندا شەڕ ناکەن؟"
ئەو ئەم هەنگاوە بە باشترین هۆکار دەزانێ وەک ئەوەی گوزارشتی کردووە کە مەزنترین ئەسپی تەروادەیان تاو داوە، ئەوەی کە لەمێژە لەبارەیەوە نووسراوە، "ئەوان پێیان وایە، ئاسانە زۆرێک لە ئەندامانی داعش ڕەوانە بکەن، ڕەنگە ڕێژەی هەرەزۆری ئەو پەنابەرانە داعش بن.. پێدەچێ ئەمە ڕوو نەدات، بەڵام من باوەڕم وایە کە، بە دڵنیاییەوە هەندێکیان لە ڕێکخراوی داعشن."

هەواڵی پەیوەندیدار