یه‌ك حه‌فته مۆڵه‌ت به وه‌زیری به‌رگری درا

به‌غدا-KDP.info- تا ئێستا سوپاسالاری نوێی عێراق ده‌ستبه‌كار نه‌بووه و وه‌زیری به‌رگری عێراقیش ده‌ڵێ یه‌ك حه‌فته حه‌فته مۆڵه‌تم بده‌ن وه‌ڵام ده‌ده‌مه‌وه.
بڕیاردەری لیژنەی ئاسایش‌وبەرگریش لە پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵا) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئەم بەیانییە پەیوەندیم بە وەزیری بەرگری عێراقەوە کرد لەبارەی پۆستی سوپاسالاری عێراق کە پشکی کوردە و ئەویش باسی لەوە کرد یەک حەفتەی مۆڵەتم پێ بدەن وڵامتان دەدەمەوە."
(شاخەوان عەبدوڵا) گوتیشی، بڕیارە تاوەکو حەفتەیەکی دیکە وەزیری بەرگری وڵاممان بداتەوە لەبارەی دەستبەکاربوونی سوپاساڵاری عێراق و، بۆ تاوەکو ئێستا دەستبەکار نەبووە.
پێشتر (بابەکر زێباری) سوپاسالاری عێراق بوو، بەڵام لەسەر داوای خۆی دەستی لەکار کێشایەوە و دواتر کورد کاندیدێکی دیکەی بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا فەرمانی دەستبەکاربوونی دەرنەچووە و، پێشتر سەرۆکوەزیران بەڵێنی دابوو لە ماوەیەکی نزیکدا فەرمانی دەستبەکاربوونی دەربکات، بەڵام تاوەکو ئێستا نەکراوە.
بڵند ئیبراھیم




