٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

ڕووسیا لەسەر هێرشە ئاسمانییەکانی تۆمەتبار دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەریتانیا-KDP.info-  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (بی‌بی‌سی)، ڕووسیا ڕه‌مه‌كیانە هێرشە ئاسمانییەکانی لە سووریا ئەنجام دەدات و، ئامانجەکەیان داعش نییە.

(مایکڵ فاڵۆن) وەزیری بەرگریی بەریتانیا گوتی، هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا لە سووریا، ڕه‌مه‌كیانه‌ ئەنجام دراون و بوونەتە هۆی کوشتنی خەڵکی سیڤیل.
(فاڵۆن) کە بۆ (ڕۆژنامەی سەندەی) قسەی دەکرد گوتی، هەواڵگرییەکان گوتوویانە، مۆسکۆ بە زۆری ئەو هێزانە دەکاتە ئامانج کە شەڕ لە دژی (بەشار ئەسەد) دەکەن، لەبری ئەوەی لە داعش بدەن و، لە (20) هێرشی ئاسمانیدا، تەنیا یەکێکیان بۆ سەر داعش بووە. بە گوتەی (فاڵۆن)، ئەوان هەموو بەیانیێک شیکاری هێرشەکانیان دەکەن، دەرکەوتووە کە زۆربەی زۆری هێرشەکانی ڕووسیا بۆسەر داعش نەبووە.

هەروەها گوتیشی، ئێمە لە هێرشە ئاسمانییەکانمان لە سووریا و عێراق بەردەوام دەبین و، ڕووسیا نابێتە ڕێگر لەبەردەممان.

هەڵبەتە ئەو قسانەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لەکاتێکدایە کە (باراک ئۆباما) سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا گوتوویەتی، هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا تەنیا پێگەکانی داعش بەهێزتر دەکەن.

شیاوی گوتنه‌، ڕووسیا لە چوارشەممەی ڕابردووەوە هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی لە سووریا و گوایه‌ بۆ سەر داعش به‌رپا كردووه‌، کەچی نیگەرانیی هێزە سەرەکییەکانی هاوپەیمانانی لێکەوتووه‌تەوە کە ئامانجەکەیان تەنیا بە ناوی داعشەوەیە و داعش ناپێکن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیا بۆ سەر پێگە بەهێزەکانی داعش لە (ڕەققه‌) ئەنجام دراون و، هەروەها لە پارێزگاکانی تریش ئەنجام دراون کە داعش لەوێدا بوونیان کەمە لەوانە (ئیدلیب و، حەما و حەلەب).

و/ خالید ئەحمەد
 

هەواڵی پەیوەندیدار