'شه‌ڕی به‌وه‌كاله‌ت ناكه‌ین'.. ئۆباما هۆشداری دایه ڕووسیا و ئێران

واشنتن-KDP.info- سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا(باڕاك ئۆباما) ده‌ڵێ، له‌وكاته‌دا كه ڕووسیا گورزه ئاسمانییه‌كانی له ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی (ئه‌سه‌د) ده‌سره‌وێنێ، ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕی نێوخۆی سووریا نابێ ببێ به 'شه‌ڕی به وه‌كاله‌ت' له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیادا.
(ئۆباما) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له كۆشكی سپی زیاتر گوتی، ''نابێ شه‌ڕی نێوخۆی سووریا پێ بنێته شه‌ری به وه‌كاله‌ت له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیادا. ئه‌مه جۆرێك نییه له ململانێی نێوان زلهێزان له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شه‌تڕه‌نج.''
هاوكات هۆشداریشی دایه ڕووسیا، كه ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له ئاسمانه‌وه بۆ پشتیوانیی له سه‌رۆكی سووریا(ئه‌سه‌د) به‌رپای كردووه، مۆسكۆ ده‌خاته زه‌لكاوێكه‌وه، ده‌رچوون لێی ئه‌سته‌م ده‌بێ.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''هه‌وڵی ڕووسیا و ئێران بۆ پشتیوانی له (ئه‌سه‌د) و هه‌وڵیان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دانیشتوان، ده‌یانخاته زه‌لكاوێكه‌وه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو نابن.''
گوتیشی، ڕووسیا هیچ جیاوازیێك له نێوان ڕێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و گرووپه میانڕۆكانی سووریادا ناكات، ''له دیتی ئه‌وانه‌وه، هه‌موویان تیرۆریستن؛ هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌یش كاره‌ساتی ڵێ ده‌كه‌وێته‌وه.''




