ئه‌ردۆگان رووسیای ئاگادار كرده‌وه.. ڕای گوول پێچه‌وانه‌یه

توركیا-KDP.info- له دیمانه‌یه‌كیدا بۆ كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی عاره‌بی، سه‌رۆككۆماری توركیا (ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان) نیگه‌رانیی خۆی له‌و هێرشانه‌ی رووسیا ده‌ربڕی، كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا بۆ سه‌ر هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا به‌رپای كردووه و، گوتیشی، 'ئه‌وه‌ی ئێمه له‌سه‌ری رێككه‌وتبوین ئه‌وه نه‌بوو.'
هه‌فته‌ی رابردوو، (ئه‌ردۆگان) به فه‌رمی سه‌ردانی رووسیای كرد و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ (پوتین) سه‌رۆكی رووسیا كۆ بووه‌وه‌ته‌وه، به گوته‌ی خۆیشی، ئه‌وان رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رووسیا بنكه و باره‌گاكانی داعش بۆردوومان بكات، به‌ڵام ده‌ركه‌وت ئه‌و له هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشی داوه، كه سوپای ئازادی سووریا له‌خۆ ده‌گرێت.
(ئه‌ردۆگان) ئاماژه‌ی دا، ئه‌و به نیازه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دووباره بچێته‌وه بۆ رووسیا و له نزیكه‌وه جارێكی دی له‌گه‌ڵ (پوتین)دا كۆ ببێته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته قسه‌ی زیاتر بكه‌ن. ده‌شڵێ، ده‌یه‌وێت له نزیكه‌وه نیگه‌رانیی توركیا بگه‌یه‌نێته (پوتین).
به‌ڵام هه‌رچی سه‌رۆككۆماری پێشووی توركیا (عه‌بدوڵڵا گوول)ه، دوێنێ هه‌ینی، له كاتی كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌ك له توركیا، گه‌شبینیی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی له دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی رووسیا و عێراق و سووریا بۆ لێدانی داعش، سووریا ده‌چێته ناو قۆناغێكی تازه‌وه، به‌ڵام هیوای خواست كه ئه‌م رێككه‌وتنه به زیان بۆ توركیا نه‌شكێته‌وه و كه‌ڵكی بۆی هه‌بێ.
كارزان گلی




