له دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌راندا پارتى داواى كورسیه‌كى خۆى ده‌كاته‌وه

به‌غدا-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایده‌گه‌ینێت، له دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نووینه‌رانى عیراقدا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك و ، وه‌زیرى به‌رگریش ئاماده‌ده‌بێت.
(رێناس جانۆ) ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئه‌مرۆ شه‌ممه دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت و له به‌رنامه‌ى كاریشدا هاتووه سه‌ره‌تا ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر دروستى ئه‌ندامیه‌تى ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار، كه وه‌كو پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان له پارێزگاى دیاله غه‌درێكى گه‌وره‌مان تاوه‌كو ئێستا لێكراوه كه ئه‌ندامێكمان به‌ناوى ( ڕه‌فعه‌ت ئاغا)هه‌یه پێویسته ئه‌ندامى په‌رله‌مان بێت و ئه‌ندام نییه له‌به‌رامبه‌ریشدا ئافره‌تێك شوێنى ئه‌وى گرتۆته‌وه به كۆتا‌و ئه‌ندامى په‌رله‌مانه، بۆیه وه‌كو پارتى ئه‌و بابه‌ته باس ده‌كه‌ینه‌وه وه‌كو دروستى ئه‌ندام بوون، به‌م شێوه‌یه‌ش پارتى مافى ئه‌ندامێكى تر‌ى هه‌یه له ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عیراق، دواتریش ده‌نگدان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆژه‌یاساى په‌سه‌ند كردنى عیراق له‌سه‌ر سیسته‌مى بنه‌ڕه‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاشتى و ئه‌منى عه‌ره‌ب ، پاشانیش پیشنیارى لیژنه‌ى ته‌ندروستى ده‌خرێته روو له‌باره‌ى به‌ستنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى ژینگه به وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌گه‌ڵ پلانى لیژنه‌ى دارایى بۆ ساڵى دووه‌مى یاسادانان دیارى ده‌كرێ.
( جانۆ) گوتیشی: "وه‌زیرى به‌رگرى عیراقیش له دانیشتنه‌كه ئاماده‌ده‌بێت كه بریاربوو له دانیشتنى پێشوو ئاماده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌ر بارو‌دۆخى سه‌ربازى و ئه‌منى عێراق نه‌یتوانى ئاماده‌بێت.
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق زیاتر گوتى: "دانیشتنه‌كه سەعات(10)ـی پێشنیوه‌رۆ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ده‌كاته دانیشتنى ژمارە(26)ـی خولی یاسادانانی یەكەم لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەراندا .
نەشوان بەرزنجی




