حه‌وت وڵات، داوا له ڕووسیا ده‌كه‌ن ئاسمانه هێرشه‌كانی له سووریا ڕابگرێ.. موعه‌لیم: دانوستان قه‌یرانه‌كه چاره ناكات

نیویۆرك-KDP.info- هاوپه‌یمانه‌تیێك كه له حه‌وت وڵات پێك هاتووه و، ئه‌مه‌ریكا و سعوودیا له نێویاندا هه‌ن، ئه‌مڕۆ هه‌ینی داوای له ڕووسیا كرد، ده‌ستبه‌جێ ئاسمانه‌هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی سڤیل و ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕابگرێ؛ هاوكات هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی تیرۆریستانی داعش بێ. ئه‌م داوایه‌ش ڕێك پاش ئه‌ه‌و دێ كه، ڕووسیا ڕایگه‌یاند، ئاسمانه‌هێرشه‌كانی دژ به ڕێكخراوی داعش و گرووپه توندڕۆكانی دی به‌رپا كردووه.
له به‌یاننامه هاوبه‌شه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، سعوودیا و توركیا و قه‌ته‌ردا هاتووه، ''به قووڵی نیگه‌رانیی خۆمان له به‌رفراوانبوونی هه‌ژموونی سه‌ربازیی ڕووسیا له سووریا، به تایبه‌ت ئاسمانه‌هێرشه‌كانی له حه‌ما، حمس و ئدلب ده‌رده‌بڕین كه به هۆیه‌وه خه‌ڵكی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و، داعش نه‌كراوه‌ته ئامانج.''
به‌یاننامه هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، ''ئه‌م ڕێكاره سه‌ربازییه، دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و، ته‌نیا خزمه‌ت به توندڕۆكان ده‌كات.''
لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا(وه‌لید موعه‌لیم)، له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئاماژه به گورزه ئاسمانییه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مه‌ریكا رابه‌رایه‌تیی ده‌كات، ڕایگه‌یاند، ئاسمانه‌هێرشه‌كان ئامانجه‌كانیان ناپێكن، كاتێك هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا نه‌بێت''، زیاتر گوتی، ''دژایه‌تیكردنی تیرۆر له ئاسمانه‌وه نابێ، كۆی كرده‌كانیش بۆ له‌نێوبردنی داعش، جگه له بڵاوبوونه‌وه‌ی هیچی دیكه‌ی لێ شین نه‌بووه.''
(موعه‌لیم) جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌سته‌مه قه‌یرانی وڵات له ڕێگه‌ی دانوستانی سیاسییه‌وه چاره ببێ، هه‌روه‌ها گوتی، ''با كه‌س پێی وانه‌بێ پاش هه‌موو ئه‌و قوربانیدانه و خۆراگرییه‌ی چوار ساڵه درێژه‌ی هه‌یه، له ڕێی سیاسییه‌وه و هێنانی بۆ سه‌ر مێزی دانوستان قه‌یرانه‌كه چاره ده‌كات، چونكه له‌سه‌ر ئه‌رز شكست ده‌بات.''
ده‌شلێ، ''بنه‌بڕكردنی تیرۆر، كاری له‌پێشینه‌یه به ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌دا، ناشێت سووریا هیچ ڕێكارێكی سیاسیی دیمۆكراتیی وابه‌سته به هه‌ڵبژاردن و ده‌ستووری بگرێته به‌ر، تیرۆر له هه‌موو حاڵه‌تێكدا هاووڵاتیان و ئاسایش ده‌كاته ئامانج.''




