300 لاشه‌ی تیرۆریسان برانه‌وه مووسڵ.. كۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵى داعشان دۆزرایه‌وه

مووسڵ-KDP.info- ئه‌مرۆ هه‌ینی، گۆڕێكى به كۆمه‌لى تیرۆریستانى داعش له نێوان به‌عاج و مووسڵ دۆزرایه‌وه و، 300 لاشه‌یشیان له به‌ره‌كانى جه‌نگه‌وه، كه به ده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له سنوورى كه‌ركووك و، هی سوپاى عێراق له سنوورى بێجى كوژرابوون، گه‌ڕێندرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانى مووسڵ.
بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى ) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت، له‌نێوان مووسڵ و به‌عاج گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، كه لاشه‌ى321 تیرۆریستى داعشی تێدایه، هه‌ڵبه‌ت له ترسی دابه‌زینی وره‌ی چه‌كداره تیرۆریسته‌كانی له‌و سنووره، ژێرخاكی كردوون".
(مه‌موزینى) گوتیشى، ئه‌مرۆ هه‌ینى، 300 ته‌رمی داعشان له میحوه‌ره‌كانی كه‌ركووك و بێجی كه به ده‌ستی هێزی پیشمه‌رگه و سوپای عێراق كوژرابوون، گه‌ڕێندرانه‌وه نه‌خۆشخانه‌كانی مووسڵ، به‌ڵام وه‌ها شێوێندرابوون، نه‌ناسراونه‌ته‌وه.
گوتیشی، هه‌ر ئه‌مڕۆ تیرۆریستانى داعش 28 چه‌كداری خۆیان كوشت، كه له به‌ره‌كانی جه‌نگ له میحوه‌ری باشیك هه‌ڵاتبوون.
نه‌شوان به‌رزنجى




