٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

له‌و 30 ڕۆژەدا 589 داعش كوژراون

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ -KDP.info-  لە مانگی ئه‌یلوولی رابردوودا 589 داعش كوژراون؛ ئه‌مڕۆیش 75 داعش ڕایان‌كردووه بۆ سووریا‌.

بەرپرسی ڕاگه‌یاندنى لقی چواردەی پارتیی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ (سه‌عید مه‌موزینى) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی گوت: "ئەو مانگی ئه‌یلوولەی ڕابرد، بە دەستی پێشمەرگە و بە بۆمبی فڕۆکە جەنگییەکانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان و، چەکداری نەناس و، بە دەستی خۆیان، 589 داعش كوژران".

(مه‌موزینى) ده‌یشڵێ، ئه‌مڕۆ 75 تیرۆریست به‌ره‌و سووریا هه‌ڵاتوونە."

نه‌شوان به‌رزنجى

هەواڵی پەیوەندیدار