ئه‌مڕۆ له توركیا به فه‌رمی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات

توركیا-KDP.info- ئه‌مڕۆ له توركیا به فه‌رمی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌یش كێبڕكێیه‌كی توند له نێوان پارته‌كاندا به‌رپا ببێت.
به گوێره‌ی یاسای كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا، بۆ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك پێویسته مانگێك به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێبكات پروپاگنده ده‌ست پێبكات، بۆیه توركیا ته‌نیا مانگێكی ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ئه‌مڕۆیش یه‌كه‌م رۆژی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێده‌كات.
هه‌ر 4 پارته سه‌ره‌كییه‌كه‌ی توركیا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه كه به‌رنامه‌یان داناوه چۆن پروپاگنده بكه‌ن و ده‌یانه‌وێت بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه كێبڕكێكانیان وه‌كو 7ی حوزه‌یران نه‌بێت، به‌ڵكو زیاتر بچنه ناو خه‌ڵك و به‌ڵێنه‌كانیان زیاتر بۆ خه‌ڵك روون بكه‌نه‌وه.
ئاكه‌په بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن ئاماده كردوه و له ئێستاشه‌وه پارته‌كانی ئۆپوزسیۆن ره‌خنه‌ی لێده‌گرن به‌وه‌ی له داهاتی ده‌وڵه‌ت پاره‌ی پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردنیان ئاماده كردوه، كه ئه‌مه‌یش گه‌نده‌ڵییه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئاكه‌په ئه‌و گوتانه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، له داهاتی حیزب پاره‌ی پروپاگنده‌مان ئاماده كردوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ده‌په هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رایگه‌یاند، كه بۆ پروپاگنده‌ی هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه هاوكاری ده‌كرێن و له ئه‌مڕۆوه سندوقی هاوكاری له هه‌موو شاره‌كان داده‌نرێت. هه‌روه‌ها زۆربه‌ی پارته سیاسییه‌كانی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردن له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌یاننامه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌خوێننه‌وه و به‌رنامه و كاری خۆیان به خه‌ڵك راده‌گه‌یه‌نن. هه‌ده‌په‌یش بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه تیشكی زۆری خستوه‌ته سه‌ر پرسی قۆناغی چاره‌سه‌ری و ده‌ڵێت، پێویسته ئه‌و پرسه بهێنرێته‌وه به‌ر باس. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به‌یانیش به‌یاننامه‌ی خۆیان بخوێننه‌وه.
كارزان گلی




