ئه‌مرۆ دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌رانى عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت

هه‌ولێر-KDP.info- ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌ڵێت، له دانیشتنى ئه‌مرۆى ئه‌نجوومه‌نى نووینه‌رانى عیراقدا ده‌نگ ده‌درێت له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاسا و ژماره‌یه‌ك پرۆژه یاساى تریش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میان بۆ ده‌كرێت.
(د. ئه‌شواق جاف) ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ئه‌مرۆ پێنجشەممە دانیشتنى ئه‌نجوومه‌نى نووێنه‌ران به‌رێوه‌ده‌چێت و له به‌رنامه‌ى كاریشدا هاتووه سه‌ره‌تا پێنج پرۆژه یاسا ده‌خرێته ده‌نگدان له‌وانه پرۆژه یاساى بانكى ئیسلامى و په‌سه‌ند كردنى عێراق له‌سه رسیسته‌مى بنه‌ره‌تى ئه‌نجوومه‌نى ئاشتى و ئه‌منى عه‌ره‌ب و په‌سه‌ند كردنى رێككه‌وتن له‌پێناو رۆشنبیرى و زانستى و ته‌كنیكى بۆ په‌ره‌پێدان له نێوان عێراق و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسا و پرۆژه یاساى هه‌مواركراوى یاساى باجى داهات ژماره 113ى ساڵى 1982 .
(جاف) گوتیشی: "سێ پرۆژه یاساى تریش خوێندنه‌وه‌ى دووه‌میان بۆ ده‌كرێت له‌نێویشیاندا پرۆژه‌یاساى دیارى كردنى ویلایه‌تى هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه هه‌یه.
ئه‌و ئەندامه‌ی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ده‌شڵێت، دانیشتنه‌كه سەعات(10)ـی پێشنیوه‌رۆده‌ست پێ ده‌كات كه‌ده‌كاته دانیشتنى ژمارە(25)ـی خولی یاسادانانی یەكەم لە ساڵی دووەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانى عێراق.
نەشوان بەرزنجی




