ئه‌ڵمانیا به تووندترین یاساكانی، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌كات

به‌رلین-KDP.info- ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئه‌ڵمانیا به سه‌رۆكایه‌تیی (ئه‌نگێلا مێكڵ)، بڕیاری دا، تووندترین یاساكانی پێوه‌ست به كۆچبه‌ران پێڕۆ بكات.
به‌پێی یاساگه‌لێك كه هێشتا پێویستیان به ڕه‌زامه‌ندیی په‌له‌مانی ئه‌و وڵاته‌یه، په‌له‌كردن له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست به په‌نابه‌ران و، گێڕانه‌وه‌ی هه‌رچی زووه په‌نابه‌ران بۆ وڵاته‌كانیان، كه حه‌قی ئه‌وه‌یان مافی په‌نابه‌رێتییان بدرێتی
خێراڕاگوازتنی ئه‌و كۆسۆڤایی و وڵاتانی دیكه‌ی باڵكان كه داوای مافی په‌نابه‌رێتییان كردووه، بۆ بواردان به ئه‌و ده‌یانهه‌زار په‌نابه‌ره سووریایی و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ململانێ، كه به هۆی شه‌ڕی ئه‌هلییه‌وه ڕایانكردووه و به دوای نوایێك له ڕۆژاوای ئه‌ورووپاوه‌ن.
ڕێوشوێنه‌كانی كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دیانگرێته به‌ر، په‌له‌كردنه له دروستكردنی نێوه‌ندی په‌نادانی په‌نابه‌ران و، ته‌رخانكردنی مانگی 670ملیۆن ئێرۆ بۆ هه‌رێمه‌كان و كارپێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ كه له سه‌ره‌تای ساڵی دادێ جێبه‌جێ ده‌كرێ.
هه‌روه‌ها ئالوگۆڕكردن به خه‌رجیی كه‌سی، كه ئێستا به په‌نابه‌ران ده‌درێ. هه‌روه‌ها هه‌رچی زووه په‌له‌كردن له انردنه به‌ر خوێندنی ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رێتییان وه‌رگرتووه، تا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌لمانیا ڕابێن.
وا چاوه‌روان ده‌كرێ، نێوه‌راستی مانگی ئۆكتۆبه‌ر، ئه‌م بریارانه‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ بنێردرێته په‌رلامن تا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر بدرێ.




